واشنتۆن
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی گفتوگۆیان کرد.
بەپێی روونکردنەوەیەکی کۆشکی سپی بارزانی و بایدن لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باسیان لە ئاسایشی ناوچەکە و رۆڵی ھەماھەنگیی ھەولێر و بەغداد لە روبەرووبوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان کردووە.
ھەروەھا بایدن پشتگیریی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقی لەپێناو لەناوبردنی رێکخراوی قاعیدە نیشانداوە.
بەپێی لێدوانەکەی کۆشکی سپی، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەرز نرخاندووە و دەستخۆشیی لێکردووە.