قاھیرە
دادگای ئیداریی میسر ئەمڕۆ سێشەمە ھەڵگرتنی باری نائاسایی لە میسر راگەیاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دادگاییەکانی میسرەوە دەست کەوتوون، دادگەی میسر بریاری ھەڵگرتنی باری نائاسایی لە میسر دەرکردوە، کە وادەکەی ٢ رۆژی ماوە. سەعات ٤ی ئێوارە بڕیارەکە دەرچووە.
بەرپرسێکی میسر بڕیارەکەی دادگای ئیداریی میسری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند، بەڵام ھیچ زانیاریەکی لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەوە نەدا.
دوای ئەوەی سوپای میسر لە ٣ی تەمموزی رابردوو دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، لە ١٤ ئاب باری نائاسایی لە وڵات بۆ ماوەی مانگێک راگەیەنرا، عەدلی مەنسور سەرۆکی کاتیی میسر دوو مانگیتر وادەکەی درێژ کردەوە.