واشنتۆن
لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەی کۆشکی سپیدا، گوتەبێژی کوشکی سپی جەی کارنی باسی لە ڕەوشی میسر کرد و رایگەیاند: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی میسر دەکات و ھەر لەو روانگەیەوە و بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی میسر و ھاریکاریی ئەو وڵاتە لە تێپەڕین بەرەو دۆخی دیموکراسیدا، جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی میسری کردووە.
کارنی ھەروەھا گوتی: "راستە حکومەتی کاتی ئێستا لە لایەن ملیۆنان خەڵکەوە پشگیریی لێدەکرێ، بەڵام چەندین بریاری ھەڵەشی داوە."
ئاشکرایکرد ئۆباما، جۆن کیری، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش ئەمریکا سوزان رایس پێیانوایە دەبێ ھەڵمەتی دەستگیرکردنی سیاسی میسر کۆتایی پێبێ و دەبێ ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە دادگایەکی عادیلانەی مەدەنیی دا دادگایی بکرێن.