پەرلەمانی تورکیا - AA
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ لە گوتەیەکدا کە لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشیکرد، وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە دەزگای زمانی تورکی دەگیرێن و گوتی: "گەر ئێمە باوەرمان وا بێ زمانی تورکی لەھەموو زمانە بیانیەکانی تر پاک دەکەینەوە، دەتوانین بڵێین ناوی ھەموومان عەرەبیە یان فارسیە. ئێمە شارستانیەتێکین لەھەموو زمانێک شتمان وەرگرتووە، وەکو زمانێکی جوان دەبێت خەزێنەی وشەکانمان دەوڵەمەندتر بکەین."
ئارنچ باسی لەو گفتوگۆیانە کرد کە لەربارەی خوێندنگای قەشەکان لە دوورگەی ھەیبەلیئادە دەکرێ و راگیەیاند: ئەو خوێندنگایە ساڵی ١٨٤٠ کراوەتەوە، تا ساڵی ١٩٧١ دەرگاکانی کراوەبوو، دواتر بە بڕیاری دادگای دەستووری داخرا. بڕیاری دادگای دەستووری لەبەر ئەوەبوو ئەو خوێندنگایە بۆ ماوەی ٣ ساڵ وانەی (لاھوت)ی تیادا خوێندراوە، بۆیە بەشی ئامادەیی ئەو خوێندنگایە لەدژی بڕیاری دادگا گووتیان (ئێمە بەو بارودۆخە ناخوێنین) بەم شێوە خوێندنگاکە داخرا.
ئارنچ رایگەیاند: ھیچ ئاستەنگێکی یاسایی نەماوە تاوەکو خوێندنگاکە سەر لە نوێ بکرێتەوە و گوتی" ئەمە ئیرادەیەکی سیاسیە، ئەگەر پێویست بکات دەکرێتەوە، ئەگەر پێویستیش نەکات و ھەندێک ئاستەنگی بچووکیشی ھەبێ ناکرێتەوە. پیاوانی ئایینی، بۆ ئەوەی زانای ئایینی پێبگەینن، ئەگەر ھەر پێویستیەکیشیان ھەبێ، دەبێ لاەیەن حکومەتەوە دابینبکرێ. پێداچوونەوەی ئەم بڕیارەی دادگای دەستووری دەکەین و پێموایە کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە مومکینە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکانی کرد و ناوی رۆژنامەوانانی کۆمیتەی پاراستنی نێونەتەوەیی و ئەو رێکخراوانەی کاری بۆ دەکەن ھێنا و گوتی: "٣٣ رۆژنامەنووس سەر بە PKK- KCK، ٨ی دیکە سەر بە ئەرگەنەکۆنن، ٤ سەر بە پارتی کۆمۆنیستی مارکسی لیلینستن، ٣ سەر بە رێکخراوی تیکۆ، ٧ سەر بە DHKP-C و رۆژنامەنووسێکیش سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی İBDA-C یە."
ئارنچ لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەوانانە گوتی: "ئەو کەسانە لە کاری رۆژنامەوانی دوورنەخراونەتەوە."
دەربارەی بانگەشەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیش، ئارنچ رایگەیاند: ئەوان لەوبارەیەوە خەریکی کاری زۆر جدینە. کارێکی زۆر تایبەتمان لەبەردەستدایە ھەموو دیپلۆماسی جیھان پێی سەرسام دەبێ و دەزگایەکی سەر بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەو کارە جێبەجێ دەکا.
لە وەڵامی پرسیارێکی تردا، ئارنچ رەخنەی لە لێدوانی سەرۆکی دەزگای مێژووی تورکی بۆ رۆژنامەیەک گرت و گووتی:" کەسێکی زانایە، بەڵام لە مەسەلەی سیاسی، بەتایبەتی لەبارەی ئەو وڵاتانەی پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا ھەیە، ناکرێ ھەندێک شت بڵێ کە ئەوان نیگەران بکات. لەدوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی، پرسیارم لەخۆم کرد ئایا ئەو دەوڵەتانە لەدژی تورکیا ھیچ کردەوەیەکی ناڕەزایی نیشان دەدەن."
ئارینچ رایەگیاند: سزادانی ھەردوو کەناڵی تەلەفزیۆنی HALK و ULUSAL بەھۆی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی نەبووە، بەڵکو بەھۆی ئەوەبوو ئەو دوو کەناڵە سووکایەتیان بە چەند کەسێک کردووە.
ئارنچ، قسەیەکی خۆی ساڵی ٢٠٠٦ بیر ھێنایەوە کە گوتبووی: "لە وڵاتێکی علمانی نابێت وەزارەتی کاروباری ئایینی ھەبێ، ئەگەر ھەیە دەبێت ھەڵبگیرێ" و گوتی "ئەوە بۆچوونی شەخسی منە. تا ئەمڕۆ ھەمان باوەڕم ھەیە. بەڵام ماددەی وەزارەتی کاروباری ئایینی کە لە دەستووردا چەسپاوە، ھیچ کاتێک مشتومڕی ھەڵگرتنی لەلایەن ھیچ پارتێکی سیاسی لەسەر نەکراوە. حکوومەت مانەوەی ئەم ماددەیەی تا ئەمڕۆ بە راستی زانیووە."
لە وەڵامی پرسیاری سانسۆڕکردنی فلیمی تۆسون پاشا ئارنچ گوتی: "TRT لە شوێنێک ٤ خولەکی ئەو فلیمەی بڕیووە. بۆیە بڕینی فیلمێک کە پاڵیوراوی خەڵاتی ئۆسکار بێ، تاوانێکی گەورەیە، بەڵام چی بکەین ئەوە کراوە. پێموایە بە گونجاویان نەزانیووە ئەو چوار خولکەکە پەخش بکرێ. چاوەڕێم نەدەکرد بینەری ئەو فلیمە ئەوەندە زۆر بێ."