Hamit Hüseyin
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەفین دزەیی، لە تۆری كومەڵایەتی تۆیتەر رایگەیاند کە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تەقینەوەكانی برۆكسلی پایتەختی بەلجیكای بە توندی ئیدانە دەکات و گۆتی: "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو تەقینەوانە دەكەین و لە ئازاری خەڵكی بەلجیكا تێدەگەین و ھاوخەمی ئەوانین".
بەیانی سێ تەقینەوە فڕۆكەخانەیەك و میترۆیەكی شاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكایان ھەژاند و بەھۆیەوە تا ئێستا بەپێی ئامارە بەراییەکان ٢٣ كەس کوژراون.
ھەر لە دوای تەقینەوەكان، ھێزە ئەمنییەكانی بەلجیكا باری نائاساییان بۆ بەرزترین پلە راگەیاند و داوایان لە خەڵكی كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە.