ھەولێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە پارێزەرانی ھەرێمی کوردستان روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ ھەڵبژاردنی نەقیب و ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران.
پرۆسەی دەنگدان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەعات نۆ دەستی پێکردوە. تا سەعات پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێ.
لە ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران، کاندیدی ھەر یەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رکابەری یەکتر دەکەن بۆ پۆستی نەقیبی، ھەروەھا سێ لیستی بۆ ئەنجومەنی سەندیکا.
بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بۆ ئەو ھەڵبژاردنە کاندیدی نییە نابێ بۆ نەقیبی.
جیاوازی ھەڵبژاردنی ئەمجارە ئەوەیە لە ھەرێمی کوردستان. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان. بەجیا بەشداریی لە ھەڵبژاردنی سەندیکاکاندا دەکەن، پێشتر بەڕێککەوتن پۆستەکانیان یەکلایی دەکردەوە.
سەردار ھەرکی، سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکە لە ھەولێر بۆ AA گوتی: "تا ئێستا پرۆسەکە بەبێ کێشەو ئاستەنگ بەڕێوە دەچێ."
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە، لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئۆفیسی ھەیە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ پێنجەمین کۆنگرەیان بەست. بەپێی دوایین ئامار نزیکەی چوار ھەزار کەس لەو سەندیکایە ئەندامن.