Kaan Bozdoğan
27 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ ملیار و ٧٤٦ ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری بووە و هەتا کۆتایی ساڵ ئەم ئامارە دەگاتە ٦٥ ملیار دۆلار.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە کەرتی گەشتیاری، پیشەسازیی بێ دووکەڵی (ژینگە پیسکەر) وڵاتەکەم دەکەم. لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ ملیار و ٧٤٦ ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری بووە و پەنا بە خوا بەو ئامانجانەی کە دیاریکراوە هەتا کۆتایی ساڵ ئەم ئامارە دەگاتە ٦٥ ملیار دۆلار".