Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2026
بە هۆی بۆردومانکردنی گوندی مەلحە سەربە قەزای دوبز باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئافرەتێک کوژرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە تیرۆریستانی داعش بە ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەن، گوندی مەلحە سەربە قەزای دوبز'یان بۆردومان کردووە.
بەپێی ئەم هەواڵانە، بە هۆی بۆردومانەکە، ئافرەتێک کوژراوە.
تا ئێستا، دەسەڵاتدارانی عێراق بە تایبەتی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.