ئیستەنبوڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە.
دوای گرتنی وێنە لە لایەن رۆژنامەنووسانەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی بەدوور لە چاوی کەناڵەکانی راگەیاندن کۆبوونەوە.
زانرا لەو کۆبوونەوەیەدا ھەر دوولا باس لە پەیوەندیی نێوان تورکیاو ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا عێراق و رەوشی سوریا و چەندین پرسی دیکەی ناوچەکە دەکەن.
لەو کۆبوونەوەیەدا ھەر یەک لە عیماد ئەحمەد جێگری نێچیرڤان بارزانی، دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان و گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە بوون.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ داود ئۆغڵو، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ ببێتەوە.