ئەنقەرە
ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانتاری ئاک پارتی نورجان دالبوداک بە سەرپۆشەوە چووە پەرلەمان.
نورجان دالبوداک لەگەڵ پارێزگاری دەنیزلی و شاندێکی دیکە پێکەوە سەردانی پەرلەمانی تورکیایان کرد و چوونە لای نیھات زەیبەکجی, سەرۆکی کۆمیسیۆنی بازرگانی، وزە، سەرچاوە سروشتییەکان، زانست و تەکنۆلۆژیای پەرلەمان و بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە پیرۆزباییان لێکرد.
نیھات زەیبەکجی سوپاسی ئەو شاندەی کرد و رایگەیاند: شاری دەنیزلی و دەوروبەری تاقە پارێزگای تورکیایە کە ھەمووی کەرتەکانی کۆمیسیۆنی تێیادان. بۆیە ئەو پارێزگایە دەتوانێ لە زۆر بواردا ھاوکاری کۆمیسۆنەکەمان بکا.