Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
سەبارەت بە رووداوە تیرۆرستییەکان جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش گوتی: "ناترسین، چۆک دانادەین و لەگەڵ تیرۆر رانایەین، هەرگیز رێگە بە تیرۆر نادەین ئەم وڵاتە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە، ئێمە لە بارودۆخێکداین کە لەگەڵ تەواوی وڵاتە دۆستەکانمان رووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە، چاوەڕوانین وڵاتانی دۆست پاڵپشتی تورکیا بکەن لەبارەی ئەو رووداوە تیرۆریستیانە، هیوادارم دەست لە ناودەست و بەیەکەوە بەسەر تەواوی رێکخراو تیرۆریستییەکان زاڵبین و کۆتایی بە رۆژە ناخۆشەکان بهێنین".
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و تێیدا وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە.
نومان کورتوڵموش هیوای خواست کەوا رۆژی نەورۆز بۆ هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە ببێتە رۆژێکی پر لە خۆشی و گوتی: "ئینشائەڵا ئەو هەموو ناخۆشیانەی کە پێیدا تێپەڕبووین لە دوای خۆمان بەجێی بێڵین و رۆژی نەورۆز ببێتە رۆژێکی پڕ لە خۆشی و برایەتی و ئاشتەوای و بەیەکەوە ژیان، ئاواتەخوازم تەواوی میللەت پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە".
سەبارەت بە رووداوە تیرۆریستییەکان جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش گوتی: "ناترسین، چۆک دانادەین و لەگەڵ تیرۆر رانایەین، هەرگیز رێگە بە تیرۆر نادەین ئەم وڵاتە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە، ئێمە لە بارودۆخێکداین کە لەگەڵ تەواوی وڵاتە دۆستەکانمان رووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە، چاوەڕوانین وڵاتانی دۆست پاڵپشتی تورکیا بکەن لەبارەی ئەو رووداوە تیرۆریستیانە، هیوادارم دەست لە ناودەست و بەیەکەوە بەسەر تەواوی رێکخراو تیرۆریستییەکان زاڵبین و کۆتایی بە رۆژە ناخۆشەکان بهێنین".