Abdullah Shukur
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
ئیزمیر
سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو: " بەردەوام دەبین لەم بەرەنگاربوونەوەیە تا رەگی تیرۆر ھەڵدەکێشین. ھیچ کەسێک بیر لەوە نەکاتەوە کە ئێمە دەستبەرداری ئەم بەرەنگاربوونەوەیە ببین. دەستەبەرداری ئازادی نابین و ھیچ ساتێکیش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واز ناھێنین".
داودئۆغڵو لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی لە شارۆچکەی بێرگەمەی پارێزگای ئیزمیر وتارێکی پێشکەش کرد.
داودئۆغڵو رایگەیاند کە تورکیا لە بواری کشتوکاڵیدا لە ریزبەندی شەشەمی جیھانی و ریزبەندی یەکەمی ئەورووپا دایە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: " بۆچوونی ئێمە لەبارەی تیرۆر دوێنێ چۆن بووبێت ئەمڕۆش ھەروایە. تیرۆر تاوانێکی مرۆڤایەتییە. ھەرکەسێک ئەنجامی بدات نەفرەتی لێ دەکەین. نەفرەت لە داعش، دھکپج، پەکەکە دەکەین. بەردەوام دەبین لەم بەرەنگاربوونەوەیە تا رەگی تیرۆر ھەڵدەکێشین. ھیچ کەسێک بیر لەوە نەکاتەوە کە ئێمە دەستبەرداری ئەم بەرەنگاربوونەوەیە ببین. دەستەبەرداری ئازادی نابین و ھیچ ساتێکیش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واز ناھێنین".