Hemn Osman
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
واشنتۆن
وەزیرەی پێشووی دەرەوەی ئەمریکا هیلاری كلینتۆن، كه له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكرات، له نێو پاڵیوراواندایه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2016ی ئه‌مریكا، له دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا، باسی له هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له بنغازی کرد.
په‌رله‌مانتاری كارۆلینای باشوور له‌سه‌ر لیستی پارتی كۆماریخوازه‌كان تری گرۆودی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆمیته تایبه‌ته‌ی ده‌كرد كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی بنغازی پێك هێنرابوو. له گوتاری سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵه پرسیارێك هێشتا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و له‌وانه‌ش؛ ئه‌مریكا بۆچی له لیبیادا بوو، بۆچی داخوازی ئه‌منی ره‌تكرایه‌وه. بۆچی سوپا له 11مین ساڵیادی 11ی ئه‌یلوولدا ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌جێ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌بێت، بۆچی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما له هه‌فته‌كانی دواییدا، لێدوانی دەربارهی هێرشه‌كه‌وە گۆڕی.
گرۆودی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێشتا ئه‌و پرسیارانه بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، چونكه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتردا ژیری نه‌خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
هیلاری كلینتۆن، له گوتاری به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه كه له كاتێكدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه، به‌رپرس بووه له به‌ڕێوه‌بردن و پاڵپشتی كردن له 70 هه‌زار دیپلۆماتكار و پسپۆڕی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و گوتی: "له‌و كاته‌ی من له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاژانسی گه‌شه‌پێدان و نێوده‌وڵه‌تی خێزانی ئه‌مریكی كارم كردووه، زۆر دڵگران ده‌بووم به له‌ده‌ستدانی هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه، وه‌ك له عێراق، ئه‌فغانستان، مه‌كسیك، هایتی و لیبیا رووی دا".
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه خۆی داوای له بالیۆز ستیڤنس كردووه، كه له هێرشه‌كه‌ی بنغازیدا كوژرا، ببێته نوێنه‌ری باڵای ئه‌مریكا له لیبیا و باراك ئۆباما پێشنیاری ستیڤنسی كردووه بۆ ئه‌و پۆسته و گوتی: "دوای هێرشه‌كه و كاتی سه‌ربازان تابوتی ئه‌و و سی ئه‌مریكیه‌كه‌ی دیكه‌یان له بنكه‌ی ئاسمانی ئاندریوس داگرت. من له پاڵ سه‌رۆك ئۆبامادا بووم. به‌رپرسیارێتییه‌كه‌م گرته ئه‌ستۆ و پێش ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ش جێ بهێڵم، ده‌ستم كرد به ئه‌نجامدانی چاكسازی بۆ باشتر پاراستنی هاووڵاتیانمان له‌م بواره‌دا و رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تراژیدیایه‌كی له‌و شێوه‌یه".
هیلاری كلینتۆن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پاش رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد لێكۆلینه‌وه‌ی كردووه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی له بنغازی بوون، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش كه سه‌ربه هیچ پارتێك نه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی هه‌واڵگری، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی لێكۆڵینه‌وه كه رێكخستنێكی زۆری میدیاییان له نێودا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ورد لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا".
ئەو به‌پێویستی زانی ئه‌مریكا دریژه به سه‌ركردایه‌تی جیهان بدات، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بخاته پێش سیاسه‌ته‌وه و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی ده‌ره‌وه‌مان بگرین، پێویستمان به سه‌ركردایه‌تی ناوخۆش هه‌یه، سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه پێش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجیا بخرێت".
له 11ی ئه‌یلوولی 2012دا، به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری بنغازی لیبیا و به‌هۆیه‌وه باڵیۆز كریس ستیڤنس، دیپلۆماتكاران سین سمیسو گلین دۆهێرتی و تیرۆن ودس كوژران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك خه‌ڵات بۆ هێنانی زانیاری دانا كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی هێرشه‌كه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌حمه‌د ئه‌بو خاتاڵلا كه یه‌كێك بووه له سه‌رده‌سته‌ی هێرشبه‌ران، له مانگی حوزه‌یرانی 2014دا‌و له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیدا ده‌ستگیر كرا.
هیلاری كلینتۆن، كه له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراته‌كان، له‌نێو پاڵیوراواندایه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا و له كاتی هێرشه‌كه‌ی بنغازیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت كه له‌و كاته‌دا رێ و شوێنی پێویستی نه‌گرتۆته‌به‌ر.