ئایدن
كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی رابیعه ئاسراك له پارێزگای ئایدنی توركیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت قۆڵه‌كانی بجووڵێنێت به قاچه‌كانی وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌كێشێت.
ئاسراك، به په‌نچه‌ی قاچی راستی قه‌ڵه‌م ده‌گرێت و نیگاره‌كانی ده‌كێشێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌خوێنێت و هه‌وڵی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات.
پاش ته‌واو كردنی قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی، ئاسراكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له رێوڕه‌سمێكدا له ناوه‌ندی په‌وره‌رده‌ی گه‌لی ئه‌فه‌له‌ر بڕوانامه‌كه‌ی وه‌رگرت و ناوی خۆیشی له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی تۆمار كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه حوسێن پنارچی ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاسراك هه‌وڵ ده‌دات به په‌نچه‌كانی قاچی نیگار بكێشێت، هاوكات هه‌وڵی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات، به‌مه‌ش بووەته نموونه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌وڵ و تێكۆشان".
پنارچی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ئاسراك خوێندنی ئاماده‌یی و پاشانیش زانكۆ ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی ره‌بیعه به په‌نچه‌كانی قاچی نیگاری جوان ده‌كێشێت. خۆم وه‌ك مامۆستایه‌كی وێنه‌کێشان هانی ده‌ده‌م و پێشانگایه‌كیش بۆ وێنه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌داین بگاته پله‌وپایه‌ی گرنگ."
لای خۆیه‌وه ئاسراك سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوکارییانەی كرد كه بۆیان ره‌خساندووه و گوتی: "ئامانجم ئه‌وه‌یه له داهاتوودا ببمه نیگاركیشێكی گه‌وره. ده‌مه‌وێت بچم بۆ زانكۆ و له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان بخوێنم".