لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی كوردی 2014 دا هەزاران كەس بۆ سەیران و بەسەربردنی كاتێكی خۆش ڕوویان لە سەیرانگای دوكان (60 كم باكووری ڕۆژئاوای سلێمانی) كرد.
دوكان بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی دەریاچەكەیەوە بووەتە ناوچەیەكی گەشتوگوزاری دڵڕفێن و ساڵانە دەیان هەزار كەس بۆ سەیران و خۆشی و بینینی دیمەنی سەرنج ڕاكێشی ناوچەكە سەردانی ئەو هاوینە هەوارە دەكەن.
رۆژی ههینی لە یەكەم رۆژی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، بە كۆمەڵ سەردانی ئەو سەیرانگایەیان كردو تا درەنگانێكی شەو مانەوە.