Rewa Mahmut Hasan
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
قەرس - AA
لە ناوەندی خلیسکان لەسەربەفر لە شارۆچکەی سارکامش سەربە پارێزگای قەرس خەڵکی ناوچەکە بەکردنەوەی ئاگرو باز هەڵدان بەسەریدا جەژنی نەورۆزیان کردەوە.
خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ بەردەوامی سەرماوسۆڵە، بەهۆی هاتنی نەورۆزەوە ئاگریان کردەوە و چەندین نمایشی جیاوازیان ئەنجام دا.
خەڵکی لە ڕێگەی ئامێری تایبەتەوە لەسەر بەفر ئاگریان کردبوویەوە و پاشان خۆیان هەڵدەدا بەسەریدا و ئەوەش تابلۆیەکی جوان و سەرنجڕاکێشی دابووە ناوچەکە.