Kosar OSMAN
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
هەکاری
دوای ئەوەی رێگای کەڤەر-شەمزینلی ٣ رۆژ بەسەر یەکەوە بەفری لێ کەوت و بەڕووی هاتوچۆوە داخرا، ئەمڕۆ کرایەوە.
لەماوەی ئەم 3 رۆژەدا تیمەکانی راماڵینی بەفر بە بەردەوامی هەوڵی کردنەوەی رێگاکانیان دا و گەشتیارانیش بە نیگەرانی و بێچارەیی چاوەڕێی کرانەوەی ئەو رێگایانەیان دەکرد.
یەکێک لەو شۆفێرانە کە ناوی فیکرەت یامان بوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی کە بەرزیی بەفری کەوتوو 2 مەتر بووە و ئەوان لەماوەی 3 رۆژدا زۆر نیگەران و بێتاقەت بوونە. ئەو پێیوایە سەرباری کارکردنی بەردەوامی تیمەکان، هێشتا کردنەوەی ریگاکان زۆر دەخایەنێت و سەختە.