Kosar OSMAN
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
بەهۆی ساردیی کەشوهەوا لە رۆژهەڵاتی تورکیا ژیان لە قاڵبێکی ئاسایی دەرچووە. لە هەندێک شارو شارۆچکەدا رێگەکان بە بەفر دەگیرێن و ساردیی کەش و هەوا تەنگ بە دانیشتوان هەڵدەچنێت.
هەروەها ساردیی کەشوهەوا لە شارۆچکەی گەڤەری سەربە هەکاری مۆتۆڕی ئۆتۆمبێلەکان دەبەستێت. ئەم بارە وای لە شۆفێران کردووە ئۆتۆمبیلەکانیان بە نایلۆن یان بەتانی دابپۆشن.
لەکاتێکدا رۆژهەڵاتی تورکیا بە شێوەیەکی گشتی لەژێر کەشوهەوایەکی سارددایە، پلەی گەرمی لە گەڤەر لەنێوان 10-15 پلەی ژێر سفردایە.
شۆفێران دەڵێن ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان بەمجۆرە دانەپۆشن، ئەوا مۆتۆڕ دەیبەستێت و ناچار دەبن بە کردنەوەی ئاگر مۆتۆڕەکە گەرم دابێنن.