Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
بەپێی دوازانیارییەکان، لە وان رێگەی چوون بۆ ٣١٧ گەڕەک گیراوە و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و تیمەکانی راماڵینی بەفر کە سەر بە شارەوانین، بەردەوامن لە کارەکانیان بەمەبەستی کردنەوەی رێگەکان.
بەرپرسانی تیمەکانی راماڵینی بەفری سەر بە شارەوانی رایانگەیاند بەهۆی بەفربارینی شەوی رابردووەوە ئەو رێگەیانەی پێشتر کرابوونەوە دووبارە داخراون و تیمەکانیان لە کاری بەردەوامدان بۆ دووبارەکردنەوەی رێگەکان.
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان لە ناوچەکەش لای خۆیانەوە ئاماژەیان بەوە کرد ئەو رێگەیانەی شارەکە، بە شارەکانی دیکەوە دەبەستنەوە هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەهاتووەتە ئاراوە.
لە روونکردنەوەیەکدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ئاماژە بەوە کراوە هەورێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە نیوەڕۆدا بەفر ببارێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە شۆفێران لە رووداوەکانی بەستن و سەهۆڵگرتن ئاگەدار کراونەتەوە و باس لەوە کراوە پلەکانی گەرما بۆ سێ پلە لەژێر سفرەوە دادەبەزن.
- هەکاری
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە هەکاری رێگای چوون بۆ ١٣٦ گوند و ٣٧٤ کێڵگە داخراون.
بەمەبەستی کردنەوەی ئەو رێگایانەی داخراون، تیمەکانی راماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەت لە پارێزگەکە دەستیان بەکارەکانیان کردووە.
پارێزگەی هەکاری پێشتر رایگەیاندبوو، بەهۆی بارینی بەفر و نالەباری کەشوهەواوە رۆژێک لە سەرجەم قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکاندا پشووە.
لە کاتێکدا تیمەکانی سەر بە شارەوانی سەرگەرمی راماڵینی بەفری سەر شەقامەکانی ناوەندی شارەکەن، دوکاندارانیش بەفری بەردەم دووکانەکانیان راماڵی.