Hemn Osman
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگەكه جه‌لال سێل، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی پارێزگەكه سه‌رهه‌نگ سامی ئۆزتوران، له بینای پارێزگە سازی كرد، باسی لە چالاکییەکانی خۆیان وەکو كوشتنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، له‌ناوبردنی به‌ربه‌ست و خه‌نده‌ق و هەروەها پووچەڵکردنەوەی مین و ته‌قینه‌وه‌کان کرد. هەروەها رایگەیاند کە بەهۆی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، له سەعات 11ی شه‌وه‌وه هاتوچۆ له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كانی جزیره و سلۆپی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەموو توانایەکی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام لە شارۆچکەکانی جزیرە و سلۆپیدا.