Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو بەتەلەفۆن پەیوەندی بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، داودئۆغڵو لەسەر داوای لایەنی بەرامبەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا تاوتوێی بابەتی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ داعش و ھەماھەنگی لەمبارەیەوە ھەروەھا باسی پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی عێراق و تورکیا کراوە.
داودئۆغڵو و بایدن رێککەوتن لەسەر دووبارە پەیوەندیکردن بەیەکتری بەپێی پێشھاتەکانی رۆژانی داھاتوو.