Sangar Hamad Azeez
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغلو و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ، لە عەنتاب لەگەڵ پەنابەراندا کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، ئەمڕۆ ئەنگێلا مێرکڵ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا دۆنالد توسک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا فرانس تیمەرمان کۆدەبێتەوە.
دواتر ئەحمەد داودئۆغڵو ، ئەنگێلا مێرکڵ، دۆنالد توسک و فرانس تیمەرمان بەیەکەوە بەشداری لە مەراسیمی دەست پێ کردنی پرۆگرامی یارمەتی پەنابەرانی سووری لە چوارچێوەی رێککەوتنی تورکیا- یەکێتی ئەورووپا لە ناوەندی کولتور و کۆنگرەی زانکۆی عەنتابدا دەکەن.
دواتر سەردانی کەمپەکانی ناوچەکە دەکەن و کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی ئەنجام دەدەن.