Abdullah Shukur
09 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لەبارەی پێشكەشكردنی كۆنووسی ھەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی لەسەر ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە رایگەیاند كە ئەو لەمبارەیەوە لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان كۆبێتەوە.
داودئۆغڵو لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پیشەسازی بەرگری بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە توركیا لە پیشەسازی بەرگری پێویستە جەخت لەسەر بەرھەمی ناوخۆیی بكاتەوە و رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی كە تاوتوێمان كردووە، بڕی ٥.٩ ملیار دۆلار پرۆژی نوێمان پەسند كردووە. لەمەش بڕی ٤.٥ ملیار دۆلار بەرھەمی ناوخۆ لەخۆ دەگرێت".
داودئۆغڵو راشیگەیاند: "ئەمساڵ توركیا دەست بە بەرھەمھێنانی چەكی سووكی نیشتمانی دەكات و لەبارەی دروستكردنی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی چەكھەڵگریش ھەنگاوی باش ھاوێژراوە".
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەبارەت بە پێشكەشكردنی دۆسیەی ھەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر پەرلەمانتارانی ھەدەپە، بە پەرلەمان گوتی: ''ھەمووان خاوەنی ئەو مافەین كە لەسەر سەكۆی پەرلەمانەوە بە روونی بیروبۆچوونی خۆیان دەرببڕن. بەڵام ئەوەی كە ئەو پارێزبەندییە یاساییە بەخراپ بەكاربھێنیت و دژی ویژدانی كۆمەڵگە و بەھا بنەڕەتییەكانی بووەستێتەوە، ئەو ویژدانە ھاوبەشە ئازار بدات كە لەماوەی رابردوودا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا درووست بووە، تیرۆریستان بە پیرۆز بزانێ و نیشانەی پرسیار بخاتە سەر ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەكرێن، چیتر ناكرێت و مەحاڵە دوای ئەوەی ٢٩ كەسمان لەدەستدا و ئەوانەی ئەم ھەڵوێستانەیان ھەیە درێژەی پێ بدەن و ئێمەش ئەمە لەچوارچێوەی پارێزبەندیی یاساییدا ئەمە ھەڵبسەگێنین و تەماشا بكەین. ئێمە درێژە بە راوێژەكانمان لەوبارەیەوە دەدەین. ئەم بابەتە لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانیشدا باس دەكەین و ژمارەیەك كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەین''.