Hemn Osman
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
به‌پێی هەواڵی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکە، له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كه له ژێر كاریگه‌ریی سەرمای سیبیریایه، نزمترین پله‌ی گه‌رما له شه‌ودا له ئاگری تۆمار كراوه كه 20 پله ژێر سفر بووه. له ناوچه‌كانی دیكه‌ش پله‌ی گه‌رما له ژیر سفره‌وه‌یه، به‌جۆرێك له كارس -14، له ئه‌رزڕووم -11، له ئه‌رزینجان -10، له ئیغدر -9، له تونجه‌لی -4 و له ئارداهان -3.
پێشبینی ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ئاسمانێکی هەوری و بارانی بێت، كاته‌كانی به‌یانی و شه‌و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زێت و له هه‌ندێ ناوچه‌شدا ته‌م دروست ببێت.