Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
له‌میانه‌ی وتارێكی له پڕۆگرامێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و ئه‌زموون و په‌روه‌رده SADEDه‌وه بۆی ئاماده‌كرابوو، سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له مێژوو و دۆخی ئێستای توركیا كرد.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "سه‌رده‌مێك گه‌نجانی ئه‌م وڵاته، به‌ناوی راست و چه‌په‌وه ته‌قه‌یان له‌یه‌كتری كرد. به‌داخه‌وه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته هه‌ندێكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنران و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له رووداوه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی پاركی گەزیدا به‌كارهێنران. هه‌زاران گه‌نجی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ له بازاڕه‌كانی مرۆڤ له چیای قه‌ندیل وه‌ك پاره‌ی ورده خهرجكران. هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌چینی خواره‌وه‌ن و به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی بژێوی ژیان روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه رۆیشتن. ئه‌مڕۆیش له زانكۆكانماندا ژماره‌یه‌ك گه‌نج بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن په‌لاماری گه‌نجانی نوێژخوێن ده‌ده‌ن له زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. من لێره‌وه ده‌ڵێم، رێبەرانیان كاتێك قسه‌ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئازادیخوازین، چیی ئێوه ئازادی خوازه؟ ئه‌و حه‌سانه‌ی هه‌یانه به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و جۆره كارانه به‌كاری ده‌هێنن. شتی وا نابێت. چی پێویست بكات پێویسته له‌لایه‌ن خوێندنی باڵاوه ئه‌نجامبدرێت. هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌یش له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه به‌وردی چاودێری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌مانه هه‌رگیز ناتوانن بڵێن ئازادیخوازین".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان رووی گوته‌كانی كرده شاره‌وانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ و گوتی: "واز له خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن بهێنن و به ئامێره‌كانی شاره‌وانی خزمه‌تی خوشك و برا كورده‌كانم بكه‌ن كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌ری ئه‌وانن. خۆڵ و خاشاكه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه. ئاو ببه‌ن بۆ ماڵی ئه‌و خوشك و برا كوردانه‌ی كه ئاویان نییه. ئاوه‌ڕۆ دروست بكه‌ن بۆ ماڵه‌كانیان. ئه‌وانه ده‌كه‌ن؟ نه‌خێر. له‌و شارۆچكانه‌دا به‌داخه‌وه ئاوه‌ڕۆكان به‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕۆن. سته‌مێکی راسته‌قینەیە کە ئه‌و تاقمه به خوشك و برا كوردهكانمانی ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌ری ئه‌وانن".