Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
بەڕێوبەری شارەوانی ئیپێک یۆڵو یاسین بیریک گوتی: "بەمەبەستی رێگرتن لە بەستنی شەقامەکان ماوەی سێ رۆژە زیاد لە ٩٠ تەن خوێمان بە شەقامەکاندا کردووە".
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە شارۆچکەکانی چاتاک و ئەرچیش پشووی فەرمی درایە قوتابخانەکان.
لە روونکردنەوەیەکدا پارێزگاری بەدلیس رایەگەیاند: "بارینی بەفرێکی زۆر لەم چەند رۆژەی دواییدا بووەتە هۆی داخستنی رێگەی سەرەکی ١٦٤ گوند لەگەڵ ناوەندی شارەکە".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی بەدلیس رایگەیاند: "ئەستوورایی کەڵەکەبوونی بەفر لە شارەکە گەیشتووەتە ٨٥ سانتیمەتر".
لە ئێستاشدا تیمەکانی راماڵینی بەفر سەرقاڵی کردنەوەی شەقامەکانن.