Zana Natık Kerem
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
ئەرزینجان ــ AA
بە ھۆی سەرما و سۆڵەی زستانەوە، تاڤگەکانی کیرلەڤیک لە پارێزگای ئەرزینجان رۆژھەڵاتی تورکیا بەستوویەتی.

تاڤگەکانی کیرلەڤیک لە پارێزگای ئەرزینجان بە جۆرێک بە ھۆی سەرما و سۆڵەی زستانەوە بەستوویەتی کە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆی تورکیا، جگە لەوەش ئەوەندی دیکە دیمەنی سروشتی ناوچەکەی جوانتر کردووە.
گەشتیارێک بە ناوی خدر ئایدن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە ئەو بە شێوەیەکی تایبەت سەردانی تاڤگەکانی کیرلەڤیک-ی کردووە بۆ ئەوەی وێنەی تاڤگە بەستراوەکان بگرێت.

خدر ئایدن ئاماژەی بەوەدا کە تاڤگەکانی کیرلەڤیک ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە بۆیە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆی سەردانی دەکەن.
تاڤگەکانی کیرلەڤیک ٣٥ کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شاری ئەرزینجان درووە و بەرزایییان لە شەش بۆ حەوت مەتر دەبێت، جگە لەوەش نۆ کانگەی ئاوی تیادایە و لە خاڵێکدا یەک دەگرن و ئەو تاڤگانەیان لێ دروستبووە.