Abdullah Shukur
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2017
بورسا
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ، لەبارەی داوای ئەڵمانیا لە تورکیا لەمەڕ ئازادکردنی پەیامنێری رۆژنامەی دی وۆڵت دەنیز یوجەل گوتی: "دەنیز یوجەل چی مانایەکی بۆ ئەڵمانیا ھەیە؟. ئایا ئەو کەسە چی گرنگیەکی بۆ بەرێز مێرکڵ و وەزیری داد و حکوومەتی ئەڵمانیا ھەیە؟ ئێمە زۆر باش دەزانین، ئەوانیش باش دەزانن. ھەر بۆیەش زۆر نیگەرانن".
بۆزداغ لە ھۆتێلێکی شاری بورسا لەگەڵ راگەیاندنەکانی خۆجێی کۆبووەوە و لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک بەوەی کە " وەزیری دادی ئەڵمانیا نامەیەکی بۆ بۆزداغ ناردووە و داوای لێکردووە کە ئەگەر دەنیز یوجەل ئازاد نەکرێت ئەوا دادپەروەرانە دادگایی ناکرێت"، بۆزداغ لەمبارەیەوە گوتی: "بنەماکانی دادگایکردنی دادپەروەرانە، لە رێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی و لە یاساکانی ئێمەش دیارە".
بۆزداغ لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: " ئایا دەپرسم بەدەر لە دەنیز یوجەل ھیچ ھاووڵاتییەکی دیکەی ئەڵمانیا لە بەندیخانەکانی تورکیا بوونی ھەیە؟ ئایا راوێژکاری ئەڵمانیا ئەوەندە بۆ ھاووڵاتیانی خۆی نیگەرانە؟ ئایا وەزیری دادی ئەڵمانیا بۆ ھاووڵاتیانی ئەڵمانی دەستبەسەر کراو نامەی بۆ تورکیا نوسیوە؟ نەخێر نەینوسیوە".
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ، لەبارەی داوای ئەڵمانیا بۆ تورکیا لەمەڕ ئازادکردنی پەیامنێری رۆژنامەی دی وۆڵت دەنیز یوجەل زیاتر گوتیشی: "دەنیز یوجەل چی مانایەکی بۆ ئەڵمانیا ھەیە؟. ئایا ئەو کەسە چی گرنگیەکی بۆ بەرێز مێرکڵ و وەزیری داد و حکوومەتی ئەڵمانیا ھەیە؟ ئێمە زۆر باش دەزانین، ئەوانیش باش دەزانن. ھەر بۆیەش زۆر نیگەرانن. دەنیز یوجەل بە تۆمەتی پروپاگاندەی تیرۆر و ھاندانی خەڵک بۆ نەفرەت و دوژمنایەتی دەستبەسەر کراوە. ئێستا دادگایکردنی بەردەوامە و بڕیارەکە لەلایەن دادگای سەربەخۆی تورکیا دەردەکرێت. مافی تانەدان لە ھەڕ بڕیارێک ھەیە. ئێمە وەک وەزیری داد دەسەڵاتی ئەوەمان نییە فەرمان بە دادگا بکەین".