Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
چاناككهله - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، گشتپرسییه‌كه‌ی توركیا په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌وروپاوه نییه و گوتی: "به‌ئێوه چی له گشت‌پرسیی توركیا؟ ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌م گۆڕانكارییه به‌واتای چی دێت".
ئه‌ردۆغان له‌میانی وتارێكیدا كه له مه‌راسیمی یادی شه‌هیدانی 18ی ئادار و 102همین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی چاناككهلهدا پێشكه‌شی كرد گوتی: "كۆماری توركیا، دوا دهوڵهتمانه نه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت. له‌به‌رئه‌وه عوسمانیش هی ئێمه‌یه، سهلجوقیش هی ئێمه‌یه، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌زاران ساڵه هاتوون و تێپه‌ڕیون هی ئێمه‌یه".
- "ئه‌مانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازییان نییه"
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هۆڵه‌ندا له‌به‌رامبه‌ر توركیادا دوا و گوتی: "ئیدارەی هۆڵەندا مۆڵەتی فڕینی وەزیری دەرەوەمان هەڵدەوەشێنێتەوە. ناهێڵن خاتوونە وەزیرەکەمان بچێتە ناو خاکی هۆڵەندا. بەئەسپ و سەگ پەلاماری هاووڵاتییانی هۆڵەندانیشینمان دەدەن. دەڵێن راوێژکاری ئەڵمانیاش وەک ئەوی لێهاتووە. حەیف بۆ ئێوە حەیف. ئەوان جیاوازیان لەنێواندا نییە. چیتان لەدەست بێت بیکەن رێگەی ئەو گەلەتان پێ ناگۆڕدرێت. خوا یار بێت ١٦ی نیسان گەلەکەمان جوانترین وەڵامی ئەو هەڵوێستەی رۆژئاوا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەداتەوە".
سەرکۆماری تورکیا به‌م جۆره درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا:
"نەمانتوانی بچینە ناو بینای کۆنسوڵگەری خۆمانەوە. ئێوە ناتوانن دەرگا لەسەر وەزیر دابخەن، ئەمە لەناو مافی نێودەوڵەتیدا جێگەی نییە. ئەگەر وا بڕوات وەڵامەکەیان لە تورکیاوە دەدرێتەوە. گشتپرسی تورکیا بەئێوەچی؟ نا وانییە. ئەمانە زۆر باش دەزانن ئەم گۆڕانکارییە واتای چیە. بیریان نەچۆتەوە کاتێک بەنیازبوون گوایا بچنە پرسەی "پیاوە نەخۆشەکە" سەدەیەک لەمەوبەر، تورکەکان چۆن تێکیان شکاندن لە چاناککالە. ئەوان باش دەزانن کە سیستەمی سەرکۆماریی لە سیاستەوە بیگرە تا ئابووری و دیپلۆماسی لە هەموو بوارێک‌دا رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ سەرکەوتنێکی تری هاوشێوەی چاناککالە".
ئه‌ردۆغان لەبارەی به‌شداربووانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆ گوتی: "ئێستا هه‌موویان له دادگاكان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئێستا نكۆڵی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا دانیان پێدا ناوه. تا ده‌توانن نكۆڵیی لێبكه‌ن، لێره‌دا 249 هاووڵاتییمان شه‌هیدكراوه و دوو هه‌زار و 193 هاووڵاتییمان برینداركراوه. لێره‌دا هه‌وڵی داگیركردنی وڵاتێك دراوه. گه‌لێك هه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و ئایندهی كراوه. كێ به‌رپرسی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌یه كه ئه‌و شه‌وه رژا؟ كێ ئه‌و شه‌وه ته‌قه‌ی له هاوڕێكانی كرد؟ كێ هاووڵاتییان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هێزه تایبه‌ته‌كانی بۆردومان كرد؟ هه‌موویان به‌سه‌ر تاوانه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركران. با گه‌له‌كه‌مان دڵنیابن، هه‌موو بكوژ و هاودهستهكانیان به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن".