Mohammed Baqi
25 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2015
ئیستانبوڵ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خوانی به‌یانیدا له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی كۆبووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه وه‌رگیراون كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی ته‌رابیا به‌ڕێوه چووه و سه‌عات و نیوێكی خایاندووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان و شێخ ته‌میم باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان كردووه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵوێستێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا نیشان بدات. هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به گرنگی پاراستنی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و یارمه‌تیدانیان كرد و پێشێلكاری یه‌هوودییه‌كان و گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌یان به مه‌ترسیدار وه‌سف كردووە.
ئه‌ردۆغان و شێخ ته‌میم هه‌روه‌ها باسیان له قه‌یرانی یه‌مه‌ن و ناوچه‌كه كرد و پێداگریی خۆیان بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی دووقۆڵی نێوانیان دووپات كرده‌وه.