Abdullah Shukur
25 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2015
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە بۆچوونی تورکیا لەبارەی سیاسەتی تورکیا گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و زیاتر گوتی: "ھەروەکو ئێستا دەزانن بابەتی داعش لە ئارادایە و ھەڵوێستی گرووپەکانی دیکە دیارە. ھەروەھا کارەکانی رژێمی سووریاش دیارە. ھەر وڵاتێک دەیەوێت کە کۆتایی بەم کارە بھێنێت، لە پاڵ ئەمەشدا کار بۆ ئەمە بکات. ئەوە ھەروەکو من ئاماژەک پێ کرد، قۆناغی تێپەڕاندن ئەمەیە".
ئەردۆغان درێژەی دایە و گوتی: "ئەگەر ئەسەد زەڕەیەک خۆشەویستی بۆ سووریا ھەبێت، زەڕەیەک خۆشەویستی بۆ خەڵکی سووریا ھەبێت بەجێی دێڵێت و دەڕوات. ئێمە کێشەمان لەگەڵ ناوەوەی سووریا نییە، بەڵام با نە ئەسەد بیری بچێتەوە نە جیھانیش، ئێمە ٩١١ کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ سووریا ھەیە. ئێمە ھەمیشە لە ژێر مەترسی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی ئەو وڵاتە داین. لە بەرانبەر ئەمەدا تا رادەیەک ئارام دەگرین، ئارامگرتنیش سنوورێکی ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی کارەساتەکەی مینا گوتی: "ناتوانرێ کە لەسەر ئەم رووداوە سزای سعوودییە بدرێت و وەک تاوانبار پێشان بدرێت. بەپێچەوانەوە من یەکێکم لەوانەی کە لە نزیکەوە ھەستیاری بەڕێوەبەردنی حەج لەلایەن سعوودیاوە ئاگەدارم. بۆیە من ناتوانم بڵێم کە بەڕێوەبردنەکە ھەڵە بووە. من لەم باوەڕەدام کە سعوودیە چۆن لە دوای کارەساتی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەکە بە پێداگرییەوە بڕیاری دەرکرد، ئەوە لە دوای ئەم رووداوەشەوە بڕیاری دیکە دەردەکات".