Ramal Abdullah Mahmood
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
چاناککالە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی چاناککالە ١٩١٥-یان دانا کە دەبێتە درێژترین پردی جیهان.
بەرنامە بۆ ئەوە دانراوە پردەکە لە ١٠٠ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کۆماری تورکیادا لە ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بکرێت.
ئەم پردە گرنگییەکی ئێجگار گرنگ بۆ پێگەی چاناککالە لە ناوچەی مەڕمەڕە لەخۆ دەگرێت لەو هێڵەی لە تراقیاوە بۆ ئیجە و دەریای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە. گوژمەی تەرخانکراوی پڕۆژەکە ١٠ ملیار لیرەیە.
پردەکە بەگشتی لە شەش هێڵ پێکدێت کە سیانیان بۆ هاتن و سیانیشیان بۆ رۆیشتنن.