Ramal Abdullah Mahmood
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
ئیستانبوڵ – AA
٢٦ لەو ٥٥ دادوەر و داواکارە گشتییانە دەستگیرکران کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فەتۆ و بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو رێکخراوە لە کاری دەرکردبوون و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆیان دەرکردبوو.
لەمیانی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی ئەو دادوەر و داواکارە گشتییانەی کە گومان دەکرێت ئەندامی فەتۆ بوون کە لەلایەن بریکاری سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، ئۆندەر یامان ئامادە کراوە، بەتۆمەتی تاوانی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بڕیاری لەکار دوورخستنەوەی ٥٥ دادوەر و داواکاری گشتی درا. هەروەها لەسەر داوای داواکاری گشتیی، دادگا بڕیاری گەڕان و پشکنینی ناونیشانی گومانلێکراوانی دا.
لەمیانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر گومانلێکراواندا، ٢٦ دادوەر و داواکاری گشتیی دەستگیر کراون، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە.
زانراوە کە ئەو ٥٥ گومانلێکراوە لە ریزی ئەو ٢٠٢ دادوەر و داواکارە گشتییەدان کە دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای دادوەر و داواکارانی گشتیی بڕیاری لە کاردوورخستنەوەیانی دابوو.