Abdullah Shukur
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ
لە ئۆپەراسیۆنی دژی پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە نێو سوپای تورکیا کە ١٠٧ سەربازیی پلەدار دەستگیر کرابوو، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٠٠یان دەرکرا، کە لەوەو پێشیش پرۆگرامێکی پەیوەندیکردنی نھێنیان لە نێو ئەو رێکخراوە بە ناوی "ByLock" بەکار ھێنابوو.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە لایەن نووسینگەی تاوانەکانی رێکخراو و تیرۆری سەربە داواکاری گشتی ئیستانبوڵ لە دژی پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە نێو سوپا، ١٠٧ سەربازیی پلەدار دەستگیر کران.
ئەمڕۆ بەیانیش ١٠٧ سەربازیی گومانلێکراو رادەستی دادگای ئیستانبوڵ کران و بەم پێیەش بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٠٠ کەس دەرچوو.
لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٥٧٥ سەربازی پلەدار لە فەرماندەییەکانی ھێزی دەریای، ئاسمانی و زەمینی دەرچووبوو.
بەم پێیەش لە ١٧ی کانوونی یەکەم دوو ئۆپەراسیۆنی جیا ئەنجامدرا و ٣٥١ کەس دەستگیر کران کە ئێستا لێکۆڵینەوە لە ١٧٩ کەس لە بەرێوەبەڕایەتی پۆلیس بەردەوامە.