Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
داواکاری گشتی دیاربەکر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە هەوڵی کودەتا سەربازییە شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، داواکاری گشتی دیاربەکر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٦ کەس دەرکرد کە لە نێویاندا سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن هەیە.
داواکاری گشتی دیاربەکر بە تۆمەتی پێکهێنانی رێکخراوێکی چەکداری، هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حکوومەتی تورکیا و پێشێلکردنی بەندەکانی دەستووری وڵات بڕیاری دەستگیرکردنی دەرهەق بە فەتحوڵڵا گولەن و ٢٥ کەسی دیکە دەرکرد.
ئەوەیش راگەیەنرا کە جگە لە گولەن، چوار لەو ٢٦ کەسەی کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لە دەرەوەی تورکیان.
پێشتریش هەریەک لە داواکاری گشتی ئیستانبوڵ و داواکاری گشتی ئیزمیر بە تۆمەتی ئەنجامدانی کودەتای سەربازی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ فەتحوڵڵا گولەن دەکردبوو.