Mazın Asad
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو بێجگە لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا فێدریگا مۆگرینی-ش ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، پەیوەندیی تەلەفۆنی چاوشئۆغڵو لەگەڵ جۆنسۆن و مۆگرینی لەسەر خواستی لایەنی بەرامبەر بووە.
چاوشئۆغڵو لە ھەردوو پەیوەندییەکەدا زانیاری دەربارەی ئاگربەستەکەی سووریا و قۆناغی ئاستانا دا و ئاڵۆگۆڕی بۆچوونەکان لەبارەی پێشھاتەکانی سووریا کرا.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن بەھۆی ھەوڵەکانی تورکیا لە بەستنی ئاگربەستەکەی سووریا، ستایشی تورکیا کرد و ئامادەباشی وڵاتەکەی بۆ ھەموو جۆرە پشتگیرییەک لەوبارەیەوە خستەڕوو.
لە لایەکی دیکەوە پەیوەندییەکەی نێوان چاوشئۆغڵو و لاڤرۆڤ تەواوکەری پەیوەندییەکەی پێشتر بووە کە تێدا ئاڵۆگۆڕی زانیاریان دەربارەی ئاگربەستەکەی سووریا و قۆناغی ئاستانا کرد.