Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
ئەبوزەبی- AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئاشکرایکرد ئەو میکانیزمە هاوبەشەی لەنێوان هەریەک لە رووسیا، تورکیا و ئێران، بەمەبەستی چاودێرییکردنی ئاگربەستی سووریا پێکهێنراوە، دەستی بەکارەکانی کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا بڵاوکراوەتەوە، سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانەی گوتەیەکدا لە کۆڕبەندی هاریکاریی رووسی-عەرەبیدا کە لە شاری ئەبوزەبی ئیمارات سازدەکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو میکانیزمە هاوبەشەی لەنێوان هەریەک لە رووسیا، تورکیا و ئێران، بەمەبەستی چاودێرییکردنی ئاگربەستی سووریا پێکهێنراوە، دەستی بەکارەکانی کردووە و بەگشتی رژێمی سووریا پابەندە بە ئاگربەستەکەوە.
بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە کە لەمیانەی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا لەنێوان هەرسێ وڵات‌دا درابوو، لاڤرۆڤ زانیاریی سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی کارەکانی میکانیزمە سێقۆڵییەکە نەدا.
- هاوكاریی چه‌ك بۆ عێراق له‌لایه‌ن رووسیاوه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به هاوكاریی چه‌ك پشتگیریی عێراقی كردووه.
لاڤرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ پێویسته بێ پشتگوێخستنی مافی مرۆڤ، درێژه‌ی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ بانگه‌وازی كرد بازرگانیی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی داعشی تێدایه قه‌ده‌غه بكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، وڵاته‌كه‌ی خۆشحاڵه به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 23 و 24ی كانوونی دووه‌م له کۆبوونەوەکانی ئاستانا توركیا، رووسیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ چاودێری كردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا.