Rewa Mahmut Hasan
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
جنێڤ-AA
ریپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێگریکردن لە هاووڵاتییانی حەوت وڵات بۆ چوونە ناو ئەمریکا بەپیشێلکردنی مافی مرۆڤ لە قەڵەم دا.
لە راگەیەنراوێکی هاوبەشی ریپۆرتەتی تایبەتی مافی مرۆڤی کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، فراسیۆس کریپیا و ریپۆرتەری تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی نەتەوەیەکگرتووەکان، موتوما رویتەر و ریپۆرتەری تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، بین ئەمەرسۆن و ریپۆرتەری تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەشکەنجەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیلس مەلزەر و ریپۆرتەری تایبەتی ئازادییەکانی ئایینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەحمەد شاهیددا رەخنە لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گیراوە کە تێیدا رێگری لە چوونەناوەوەی هاووڵاتییانی سووریا، عێراق، ئێران، سۆماڵ، سودان، لیبیا و یەمەن دەکات بۆ ناو خاکی ئەمریکا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەواژووکردنی بڕیارەکەی لە ٢٧ی کانوونی دووەمی رابردوودا، پێشێلکاری کردووە لەهەمبەر بەرپرسیارێتیەکانی وڵاتەکەی لەسەر پرسی مافی مرۆڤ و سنوورداش نەکردنەوە و ئەنجام نەدانی جیاکاری رەگەزی و نەتەوەیی و ئایینی".
پسپۆرانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن "قەدەغەکردنی گەشت بۆ ئەمریکا، پێشێلکاری واشنتۆنە لەهەمبەر بەرپریسارێتیەکانیدا بەرامبەر مافی مرۆڤ".
ئەم بڕیارنامەیە، بەڕوونی جیاکاری دەکات و دەبێتە هۆکاری بەدناوی بۆ کۆمەڵگەی موسوڵمانان. بڕیاری ئەمریکا لەبارەی کۆچبەرانەوە لەکەدارکردنی ئەو کەسانەیە کە پێویستیان بەیارمەتی هەیە لەم کاتەدا و گەورەترین قەیرانی کۆچبەرانە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. ئەمریکا لەسەری پێوسیتە ئەو کەسانە بپارێزێت کە لە جەنگ هەڵاتوون و دەبێت بەرپرسیارێتیە نێودەوڵەتیەکانی هەڵبگرێت. بەتایبەت کاتێک سووریا و عێراق گۆڕەپانێکی ئەو شەڕەن، دەبێت ئەمریکا دەرگای خۆی بەڕووی ئەوانەدا بکاتەوە کە لە جەنگەکانی ئەوێ هەڵاتوون.