Ethem Emre Özcan
22 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2026
سەرەڕای ئاگربەست، لەو هێرشە ئاسمانییانەی سوپای ئیسرائیل لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا کردوویەتیە سەر باشووری لوبنان، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە شەشیان کارمەندی تەندروستین.
هەرچەندە ئەو ئاگربەستەی کە لە ١٧ی نیساندا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە ١٧ی ئایارەوە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ درێژکرایەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان NNA، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای ئیسرائیل لە قەزای دێر قانون ئەلنەهر لە شاری سوور لە باشووری لوبنان کردیە سەر تیمی فریاکەوتنی تەندروستیی، شەش کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان کارمەندی تەندروستی بوون و سیانیان هاووڵاتی سوورین کە یەکێکیان منداڵە.
هەروەها لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکی لە پارێزگای نەباتیە کردە ئامانج، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
شەو ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر بنکەی تەندروستی ناحیەی حەناوەی باشووری لوبنان و، بەهۆیەوە چوار کارمەندی تەندروستیی گیانیان لەدەستدا.