ھەولێر
وەزیری خەزنەی ئەمریکا رایگەیاند: لە ئێستادا عێراق پێویستی زۆری بە هاریکاری هەیە بۆ ئەوەی دژی گرووپە چەکدارانی توندڕە و بوەستێتەوە و توانای سەربازی سوپاکەی زیاتر ببێت،
جاکوب لوب وەزیری خەزنەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە ئێستا ئەو وڵاتە بەدەر لە هاریکارییە سەربازییەکان ، پێویستی زۆری بە هاریکاری نێودەوڵەتی هەیە، تا بتوانێت دژی گرووپە چەکدارەکانی توندڕە و بوەستێتەوە و توانای سەربازی هێزەکانی ئاسیشپاریزی وڵاتەکەی زیاتر بکات.
وەزیری خەزنەی ئەمریکا ئەوەشی گوتی: "واشنتون پێوایە چارەسەری ئەمنی نابێتە هۆی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی عێراق، لەکاتێکدا ئەگەر هەر رێوشوێنێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا عێراق تێکەوتووە بگیرێتە بەر، پێویستە لەچوارچێوەی پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی کورد و سوننەو شیعە بێت."
جاکوب لوب گوتیشی: "بەنهێشتنی ئەو زوڵمانەی کە لە سەر پێکهاتەکانی سوننە و شیعە و کورد هەبوونە، دەتوانرێت یارمەتی زیاتر بە هێزەکانی ئاسایشپارێزی عێراق بدرێ، بۆ ئەوەی بەرقەراری و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە بگەرێننەوە."