Rewa Mahmut Hasan
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئەنقەرە AA
چاوەڕێ دەکرێت وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسۆن لە کۆبوونەوەی جی ٢٠، یان کۆنفرانسی ئەمنی میونخدا لە ئەڵمانیا چاویان بەیەک بکەوێت.
چاوەڕێ دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئەمریکیەکەی، رێکس تیلەرسۆن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی جی ٢٠ کە ١٦-١٧ی ئەم مانگە لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا دەبەسترێت، یان لە کۆنفرانسی میونخ لە ١٧-١٩ی شوبات لە ئەڵمانیا چاویان بەیەک بکەوێت و ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی بەرپرسی باڵای ئەمریکا و رووسیا دەبێت لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا، میخائیل بۆگدانۆڤ لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە هەریەک لە تیلەرسۆن و لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە و هاوشانی پرسی سووریا باس لە چەندین بابەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەکەن.