Hemn Baban
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
هه‌ولێر-AA
زیا پترۆس ده‌ڵێت منداڵه گیراوه‌كان به‌زۆرینه خه‌ڵكی مووسڵ و ده‌ورووبه‌رین و ته‌مه‌نییان له‌نێوان 12 بۆ 17 ساڵ ده‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان، زیا پترۆس سڵێوه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بوون له گرتووخانه‌كانی چاكسازی نه‌وجه‌وانانن له هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیان پێشتر ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه "ئاگاداری ئه‌و منداڵانه‌ین كه رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا باسی كردوون و ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه له‌وباره‌یه‌وه دانیشتووین و سه‌ردانی چاكسازییه‌كانی ژنان و منداڵانیشمان كردووه له‌و رووه‌وه".
زیا پترۆس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه خسته روو و گوتی: "ئه‌و منداڵانه پاش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ گیراون، حه‌شدی نیشمانی به‌شێك له‌و منداڵانه‌یان گرتووه، دوای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر براون بۆ كه‌مپی دیبه‌گه و حه‌سه‌ن شام و دواتر ته‌سلیمی هه‌رێمی كوردستانییان كردبوونه‌وه، هێناویانن بۆ ئاسایشی گشتی. له ئاسایشی گشتی ئه‌و منداڵانه تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه و ئێمه شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و ئهشكهنجانهشمان بینیوه، ئه‌وه‌ش دژی مافه‌كانی مرۆڤه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان، زیا پترۆس بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆلوش له‌وێ بوو گوتی: "زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانانه گوتوویانه و دانییان به‌وه‌دا ناوه داعش بوون و ئاماده ده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه چه‌كداری داعش و هه‌ندێكیشیان خراونه‌ته خولیشه‌وه".
گوتشی ئه‌وان نیگه‌رانن كه ئه‌و منداڵانه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی نیشتمانی بوونه‌ته‌وه.
زیا پترۆس هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نییان له 11 ساڵ كه‌مترن هیچ سزایه‌كی یاسایی نایانگرێته‌وه، به‌ڵام له عێراق ئه‌و ته‌مه‌نه له نۆ ساڵه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌داعشه‌وه گیراون له‌نێوان 12 تا 17 ساڵ ده‌بن و ژماره‌شیان 215 كه‌س ده‌بێت".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه خه‌ڵكی كوێن گوتی: "به‌زۆرینه خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری مووسڵن، تێیاندا خه‌ڵكی گه‌یاره و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی نه‌مروود و ده‌ورووبه‌ریشی هه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی جیاوازیشدا له‌سه‌ر دیله‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی له‌لای داعش و ده‌یان دیل ده‌بن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ روونیكرده‌وه "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئه‌و دیلانه وه‌كو ژنانی ئێزدی براون بۆ ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ به‌تایبه‌ت بۆ سووریا و زیاتریش بۆ رققه".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌راوێزی كۆنفڕانسێكدا هات كه ئه‌مڕۆ رێكخراوی یونۆپسی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هۆڵی هۆتێل دیدمان له شاری هه‌ولێر رێكخست بۆ پێكهێنانی تیمێكی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ركردنی راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.