نەینەوا
رائید عەبدلمناف یوسف لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: "سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەسێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".
گوتی: "دوای یەک سەعات لە شەڕکردن هێرشەکەی داعش تێکشێکنراو و تەرمی دوو چەکداری داعش کەوتە دەست پێشمەرگە".
ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند: "سەرەتا چەند خۆکوژێک لە پێشەوەی هێرشەکە بوون و لە پشت ئەوانیشەوە ژمارەیەک چەکدار کە چەند پەیژەی درێژیان هەڵگرتبوو لەسێ قۆڵەوە بەرەوڕووی سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە هاتن".
داعش بەنیازبوو لە رێگای پەیژەکانەوە لە خەندەق و سەنگەرەکانی پێشمـەرگە دەرباز بێت و ناحیەی تللسقوف داگیر بکەن.
رائید عەبدلمناف زیاترگوتی: "هێزەکانی پێشمەرگە بە هەموو جۆرەکانی چەکی بەردەستییان رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە و توانیان لە هەر سێ قۆڵەوە هێرشەکە تێکبشکێنن و زیانی زۆر بە چەکدارانی داعش بگەینن".
لەکۆتایی دا ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو: "کە تەرمی دوو چەکدار و چەند پەیژەیەک و ژمارەیەک چەک تو بڕێک تەقەمەنی داعش کەتوونەتە دەستی پێشمەرگە".
ناحیەی تللسقوف سەر بەقەزای تلکێفە و 30 کیلۆمەتر لەشاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورە، دەکەوێتە نێوان قەزای تلکێف و ناحیەی ئەلقوش و زۆربەی دانیشتووانەکەشی کلدانن و ھەردوو کەنیسەی بەناوبانگ (مار کورکیس و مار یەعقوب)ی تێدایە ، دوای داگیرکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە ئەو شارۆچکەیەش دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام دوای پازدە رۆژ لەداگیرکردنی، لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە.