Dildar Baykan Atalay
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، کەشتی پشتیوانی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا کە پێداویستی و هاوکاری مرۆیی سەربە ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکای هەڵگرتووە، بگاتە بەندەری مێرسین.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ، کەشتی "USS Hershel Williams" کە پێداویستی و هاوکاری مرۆیی سەربە ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکای هەڵگرتووە، بگاتە بەندەری مێرسین.
سەرچاوەکان رایانگەیاند: ''لەسەر بنەمای ئەو بانگەوازە نێودەوڵەتییەی تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە رایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو هاوکارییە مرۆییانەی لەلایەن ئەمریکاوە بەو کەشتییە دەنێردرێت، لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە لە بەندەرەکە وەردەگیرێت و بەپێی پێویستی بەسەر لێقەوماوانی بوومەلەرزەکاندا دابەش دەکرێت''.