Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند بڕیاری راپرسییەكهی بریتانیا بۆ جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بابه‌تێكی ناوخۆیی بریتانیایه
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، لاڤرۆڤ گوتی: "ئه‌نجامی راپرسییەكه ئیراده‌ی گه‌لانی بریتانیا نیشان ده‌دات. ئه‌وه بابه‌تێكی ناوخۆیی بریتانیایه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی راگه‌یاندنی کۆشکی كرملین دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوییه‌ی دێته ئاراوه، ئومێده‌وارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ بریتانیادا به‌رفراوان بێت".