Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئارن ده‌نكان-ه‌وه له كۆشكی سپی رێكیخستبوو، له‌باره‌ی هێرشه‌کانی ئاسمانی رووسیاوه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانی دایه‌وه.
ناوبراو گوتی: "هێرشه‌كانی رووسیا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا ده‌كات به‌ناخی زه‌ویدا و داعش به‌هێز ده‌كات".
ئۆباما رایگه‌یاند له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پوتین پێی راگه‌یاندووه كه چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا به‌نده له‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیاسی، گوتیشی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی رووسیا له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د، ئه‌و چاره‌سه‌ره بێ ئه‌نجام ده‌بێت.
له گوته‌كانیدا ئۆباما جه‌ختیكرده‌وه ناكرێت جارێكی دیكه ئه‌سه‌د له‌به‌رچاوی گه‌لی سووریا بخرێته‌وه قاڵبی سه‌ركرده.
ئۆباما راشیگەیاند: "به پوتینم راگه‌یاند به نێوه‌ندگیری خۆیان و ئێران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین".
هه‌روه‌ها ئۆباما رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی نه‌یارانی سه‌د ناكه‌ن كه له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستپێكراوه.
"ئه‌سه‌د ده‌ڕووخێت"
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه كه بۆ قۆناغی سیاسیی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریادا پێویستییان به ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان هه‌یه، به‌ڵام هێرشه‌کانی ئاسمانی رووسیا ده‌یانكات به‌ناخی زه‌ویدا و له‌به‌رانبه‌ر داعش لاوازیان ده‌كات و ئه‌و هێرشانه ته‌نها خزمه‌ت به داعش ده‌كات.
ئۆباما گوتیشی: "پێشتریش به‌ڕوونی رامانگه‌یاند، له‌باره‌ی هاوكاری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه ئه‌مریكا رێگای سه‌ربازیی هه‌ڵنابژێرێت. چونكه حكوومه‌تی سووریا له‌كۆتاییدا ده‌ڕووخێت. له‌به‌رئه‌وه بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سوودی ئێمه بوو. ئه‌سه‌د ده‌ڕووخێت و ئێمه پێویستمان به كه‌سێك ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌و پارچه ترازاوانه كۆبكاته‌وه".
"پڕۆگرامی مه‌شق و پڕچه‌ككردن به‌پێی پێویست به‌رده‌وام نه‌بوو"
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئۆباما باسی له پڕۆگرامی مه‌شقپێكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریای كرد و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌ستپێكردبوو تا بزانێت ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا ده‌توانن به‌رانبه‌ر داعش چی بكه‌ن.
ئۆباما رایگەیاند: "سه‌ره‌تا من بووم په‌سه‌ندم كرد. به‌ڵام ئه‌و پڕۆگرامه به‌پێی پێویست به‌رده‌وام نه‌بوو. وه‌زاره‌تی به‌رگریش له‌وباره‌وه هه‌مان بۆچوونی منی هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتیشی ئه‌و هێزانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه، هه‌موو رۆژێك بۆمبی به‌رمیلی به‌سه‌ریاندا ده‌بارێنرێت.
ئۆباما لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەرنامەی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "پێداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بزانین له كام قۆناغی پڕۆگرامه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین. بۆنموونه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هێزه‌کانی كوردی كاربكه‌ین كه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه ده‌بێت كه باوه‌ڕیان به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له سووریا. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وی داعش له چه‌ند قۆڵێكی جیاجیاوه. ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی شه‌ڕكه‌ری بیانی له‌ناو داعشدا و كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. یارمه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پوتین بۆ سووریا، نیشانه‌ی به‌هێزی ئه‌و نییه، به‌ڵكو نیشانه‌ی لاوازییه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیدی یارمه‌تی پاره و چه‌ك به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌سه‌د و ئێستا پارێزه‌ر، فڕۆكه جه‌نگی و فڕۆكه‌وانه‌كانی خۆی بۆ نارد".