Ramal Mahmood
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
مۆسکۆ – AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە ئامادەن بۆ میوانداریکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی فەلەستین-ئیسرائیل.
لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ لەگەڵ ئەمینداری لیژنەی جێبەجێکاری رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین، سائیب عورەیقات کۆبووەوە.
لاڤرۆڤ نیگەرانی رووسیای نیشاندا لە وەستانی دیدار و کۆبوونەوەکانی فەلەستین-ئیسرائیل، رایگەیاند "ساڵی رابردوو ئامادەی میوانداریکردنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی فەلەستین و ئیسرائیل بووین. ئێستاش بەهەمان شێوە ئامادەین. ئەوەی ماوە تەنها ئەوەیە هەردوو لا رەزامەندی دەرببڕن بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گرووپە جیاوازەکانی فەلەستین لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە، گوتی: "دەبێت ئەم گرووپانە پێکەوە کۆببنەوە و دانوستان بکەن لەسەر جیاوازییەکانیان و هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن. ئەگەر فەلەستینییەکان لەنێوان خۆیان یەکڕیز و یەکگرتوو بن و کاریگەرییان زیاتر دەبێت لە دانووستان لەگەڵ ئیسرائیل".