Mazın Asad
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
رێککەوتننامەیەک لە نێوان رووسیا و تورکیا لە مۆسکۆ واژوو کرا بۆ دابینکردنی ئاسایش لە کاتی فڕین و روونەدانی ھەر رووداوێکی نەخوازراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی ھێزەکانی سوپای فێدراسیۆنی رووسیا و تورکیا لە مۆسکۆ بۆ دابینکردنی ئاسایش لە کاتی فڕین و روونەدانی ھەر رووداوێکی نەخوازراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا ئەنجام درا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ رێککەوتننامەیەک لە نێوان شاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی رووسیا و تورکیا دەربارەی سووریا واژوو کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "مەبەست لە رێککەوتننامەکە، میکانیزمێک بۆ ھەماھەنگی و پەیوەندی بۆ ئاسایشی فڕینی فڕۆکەکانی جەنگی نێوان رووسیا و تورکیا لەکاتی بۆردومانکردنی پێگەی تیرۆریستان دیاری کراوە".