Emre Gürkan Abay
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
مۆسکۆ – AA
فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە مانگی ئایاردا لە رووسیا بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی رابردوو لە سەدا ٨٣،٥ کەمی کردووە و داکشاوە بۆ ٢٤ هەزار.
بەپێی ئەو راپۆرتەی کە لەلایەن یەکێتیی کاری ئەورووپی کە بارەگاکەی لە رووسیایە بڵاو کراوەتەوە، سزاکانی سەر رووسیا کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر کەرتی ئۆتۆمبێل.
لە کاتێکدا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ بە رێژەی لە سەدا ٨٣،٥ کەمی کردووە و بۆ ٢٤ هەزار ئۆتۆمبێل داکشاوە، ئاڤتۆڤاز کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی رووسییە رایگەیاندووە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان بە رێژەی لە سەدا ٨٤ کەمی کردووە.
لە راپۆرتەکەدا تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی کە فرۆشی بڕاندەکانی ڤۆڵکسواگەن و ڤۆڵڤۆ تاکوو رێژەی لە سەدا ٩٦ کەم بووەتەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کەرتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرایناوە چالاکییەکانیان لە رووسیا هەڵپەسارد.