Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی ٣٣ كه‌س ودامه‌زراوه‌ی رووسیای خسته لیستی "كه‌سه تایبه‌ته دیاریكراوه‌كان" كه له دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری رووسیا كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی چینیشی خسته ناو لیستی سزاكه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه له رووی سه‌ربازییەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی نوێی واژووكراوی سه‌رۆكایه‌تی له میانی یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا به رێگای سزادان" سزای دیكه‌ی خسته سه‌ر رووسیا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی واژووكراودا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ پێی داوه بڕیاری داوه ناوی ٣٣ كه‌س و دامه‌زراوه‌ی رووسیا كه له دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری رووسیا كارده‌كه‌ن بخاته خسته لیستی "كه‌سه تایبه‌ته دیاریكراوه‌كان" كه له به‌شی ٢٣١ی یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا به رێگای سزادان"دا هاتووه.
له رێگای ئه‌م بڕیارهیشهوه ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایەنانە كاربكه‌ن له‌وانه‌یه سزاكانی ئه‌مریكا بیانگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی چینی و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه خراونه‌ته ناو لیستی سزاكه. هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ كڕین و فڕۆشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی رووسی و رۆڵگێڕانی له كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیسته‌می مووشه‌كی له رووسیا گه‌ڕاندۆته‌وه.
مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له ئۆكراینا و هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا، رێگای خۆش كرد له به‌رده‌م سزادانی رووسیا له چوارچێوەی یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا به رێگای سزادان".